زیاتر بزانه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌

كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ بۆ بازرگانی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ عێراق و كوردستان.

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ بۆ بازرگانی گشتی و وه‌به‌رهێنانی سنوردار، ئه‌زمونی زیاتر له‌ ١٠ ساڵی هه‌یه‌ له‌ بواری دابینكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان – سنوردار. كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٨ دامه‌زراوه‌ له‌ شاری سلێمانی و له‌ وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌ بۆ زنجیره‌ كۆمپانیایه‌ك كه‌ كاری سه‌ره‌كییان عه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نییه‌. كۆمپانیا له‌ توانایدایه‌ ٣ جۆر به‌رهه‌می سوته‌مه‌نی كه‌ بریتین له‌ (به‌نزین، گاز، نه‌وت) دابین بكات بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیی، ناحكومیی و رێكخراوه‌كان و وێستگه‌كان به‌ باشترین كوالیتی. به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێین كۆمپانیاكه‌مان توانیویه‌تی له‌و ماوه‌ كورته‌ی ته‌مه‌نیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ بكات به‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و‌ شاری سلێمانی به‌ تایبه‌تی.

كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ خاوه‌نی ساحه‌یه‌كی زیاتر له‌ ٢٥٠٠٠ مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ بۆ عه‌مباركردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان. ساحه‌ی كۆمپانیا ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى پێشه‌سازی ٢ – ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى تانجه‌رۆ – سلێمانی – كوردستان – عێراق. هه‌ریه‌ك له‌ نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیا و تاقیگه‌ و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌خۆده‌گرێت. تاقیگه‌ی كۆمپانیا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان تیایدا پشكنینی بۆ ده‌كره‌ت و به‌نزین یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ ٢١ جۆر پشكنینی بۆ ده‌كرێت پێش گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنی دیاریكراو. ئێمه‌ له‌ كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ پشت ده‌به‌ستین به‌ تانكه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌ی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ خێراترین ڕێگه‌.

تێڕوانین

كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ تاكه‌ كۆمپانیای هه‌ڵبژدێراوی كڕیاره‌كانمانه بۆ دابینكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان. كۆمپانیا توانیویه‌تی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كارمه‌نده‌كانی به‌رده‌ست بخات بۆ به‌ره‌وپێشچون له‌ لایه‌نی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئامانجمان دابینكردنی باشترین جۆری به‌رهه‌می سوته‌مه‌نییه‌ بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیی، ناحكومیی و رێكخراوه‌كان و وێستگه‌كان به‌ باشترین كوالیتی.

ئامانجمان

‌كۆمپانیای هه‌واری تازه‌ به‌رده‌وام كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشچون له‌ بواری به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان. كۆمپانیا هه‌وڵده‌دات به‌شێكبێت له‌وپێشكه‌وتنه‌ خێرایه‌ی ناوچه‌كه‌ و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ببینێت له‌ به‌ره‌وپێشچونی ناوچه‌كه‌ به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێی ده‌وڵه‌مه‌نده‌. ئامانجمان دابینکردنی باشترین جۆری سوتەمەنییە بە باشترین کواڵیتی بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە خزمەتێکی شایستە بە هاوڵاتیان بکەین.